بەغداد - ا ه ع
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەست پاكی لە بەڕێوبەرایەتی لێكۆڵینەوەی پارێزگای بەسڕە توانی هەوڵی هێنانەناوەوەی 6بارهەڵگری پڕ لە پێداویستیە پزیشكیەكان لە بەندەری ئوم قەسڕ شكست پێبێنێت.
فەرمانگەكە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: لقی پشكنین و لێكۆڵینەوە لە بەڕێوبەرایەتیەكەیان لەبەسڕە توانویەتی دەست بەسەر ئەوبارهەڵگرانەدا بگرێت كە ئامادەكرابوون بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی نایاسایی لە بەندەری ئوم قەسڕەوە بهێنرێتە ناو عێراق.
هەرلەو بەیاننامەیەدا هاتووە ئەو دەرمان و پێداویستیە پزیشكانە لەناو بارهەڵگری ئاسنین دابوون كە ساردكەرەوە نەبوون و تیشی لەژێر تشكی بەهێزی خۆردا ماونەتەوە.
لای خۆیەوە فەرمانگەكە پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆ كردۆتەوە و ڕادەستی دادوەری لێكۆڵینەوە كراوە بۆ ئەنجامدانی ڕێكارە یاسایەكان.