بانكی ڕافیدەین پێدانی پێشینەی نوێ بۆ فەرمانبەران لەڕێگەی ماستركارد ڕادەگەێنێت

جیهانی
  • 17-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ە ع
    بانكی ڕافیدەین پێدانی پێشینەی نوێی بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت ڕاگەیاند كە 15ملیۆن دیناری عێراقییە و پێدانەكەش لەڕێگەی ماستركاردەوە دەبێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: یەكەم بڕی نوێی پێشینەی فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی دەوڵەت لەڕێگەی ماستركاردی نێودەوڵەتی بۆ 598فەرمانبەر دراوە
    هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە خەرجكردنی پێشینەكە لەڕێگەی ئاگاداركردنەوەی فەرمانبەرەكە بووە لەڕێگەی مەسجێكەوە كە فارمانبەرەكە ئاگادار دەكاتەوە كە دەتوانێت دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان پێشینەكە وەربگرێت كە لە ڕێگەی پێدانی ئەلكترونیەوە دەبێت و كارتەكە بڕی پارەكەی تێدایە.