بەغداد – ا ه ع
ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد رەتیكردەوە دەنگی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پشووی رۆژی شەممە لەو پارێزگایە دابێت.
لەوبارەیەوە جەواد دلیفی جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە لێدوانێكی رۆژنامەنوسیدا، ئەمرۆ دوو شەممە، كە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) بەدواداچوونی بۆ كرا، ڕایگەیاند بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پشووی رۆژی شەممە لێكدانەوەی هەڵەی بۆكراوە.
تەئكیدیشیكردەوە تا ئێستا هیچ رێوشوێنێك لەوبارەیەوە نەگیراوەتەبەر و تەنها گفتوگۆی لەبارەوەكراوە.