بەغداد – ا ه ع
دەسەڵاتی فرۆكەوانی مەدەنی عێراقی، ئەمرۆ یەك شەممە، ڕایگەیاند فرۆكەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا رێژەیەكی بەرزی لە گەشتەكان تۆماركردوە بەجۆرێك گەشتەكانی گەیشتوەتە (1.575) لەنێوان هاتن و رۆشتوودا تیایدا (99.989) گەشتیار لەو فرۆكەخانەیەوە گەشتیان كردووە یان لەو فرۆكەخانەیە نیشتونەتەوە.
لای خۆیەوە تاهر عەبدوڵا بەرێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە دەڵێت: فرۆكەخانەكەیان سەرجەم رێنماییەكانی دەسەڵاتی فرۆكەوانی تایبەت بە فرۆكەخانەكان جێبەجێكردووە و فرۆكەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتیش شوێنێكی ستراتیجی هەیە و وایكردوە ژمارەیەكی زۆری كۆمپانیاكانی شەحن ڕوی تێبكەن.