بەغداد – ا ه ع
یان كۆبیچ نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق پێشوازی لە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرانی كرد و هەموو لایەكی هاندا هەنگاوێك بێت بۆ پەلەكردن لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
لەوبارەیەوە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ستایشی بەتەمەنترین پەرلەمانتاری كرد كە سەرۆكایەتی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكرد، بۆ باش بەرێوەبردنی ئەو بەرپرسیارێتیەی كەوتبووە سەرشانی.
كۆبیتچ سەرجەم كوتلە سیاسیەكانیشی هاندا هەنگاوی بەپەلە بنێن و پابەندبن بە وادە دەستورییەكان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.