بەغدا – ا ه ع مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمرۆ چوار شەممە لەگەڵ تیمی نیشتمانی تایبەت بە ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی كوەیت تاوتوێی دوا هەنگاوەكانی ئامادەكارییەكان بۆ ئەو كۆنگرەیەی كرد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە هاتووە، عەلاق سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاری بە ئامادەبوونی ئەندامانی تیمی تایبەت بۆ كۆنگرەی كوەیت كردوە كە بریتین لە عەلی موحسین ئیسماعیل بەرێوەبەری بانكی ناوەندی و عەبدولكەریم حسێن سەرۆكی دەستەی راوێژكاران و سەعد محەمەد رەزا نوێنەری وەزارەتی درەرەوە و حسێن جابر عەبدولرەحمان سەرۆكی سندوقی عێراقی بۆ گەشەپێدانی دەرەوە و یوسرا كەریم بەرێوەبەری نوسینگەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی حكومەت و یاسەمین جەمال لە سندوقی بنیاتنانەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە دوا هەنگاوەكانی ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی كوەیت. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە لە كۆبوونەوەكەدا گرنگترین ئەو بەندانە تاوتوێكراون كە تیمی بەشداربوو لە كۆنگرەكە وتوێژی لەسەر دەكەن كە ئەوانیش لێكۆڵینەوەیەكی تەواوە سەبارەت بە زیانەكانی ئەو ناوچانەی تازە ئازادكراون لەگەڵ ئەو دەرفەتانەی دەستەی وەبەرهێنان دەیرەخسێن بەمەبەستی وەبەرهێنیان تیایاندا لەگەڵ لێكۆڵینەوەیەك سەبارەت بە كەرتی تایبەت و لایەنەكانی دیكەی تایبەت بە بوژانەوەی ئابووری وڵات.