نەینەوە - ا ه ع
فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوا ٫ئەمڕۆ یەكشەممە٫دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی لە قەزای تلكێفی باكوری شاری موسڵ ڕاگەیاند كە تەرمی 18هاوڵاتی ئێزیدی تێدایە
عەمید محەمەد جبوری وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاندهێزە ئەمنیەكان 18تەرمی هاوڵاتی ئێزیدیان دۆزیوەتەوە كە زۆربەیان ژن بوون و تەرمی 5یان مناڵن داعش لەكاتی كۆنترۆڵكردنی قەزای تلكێف كوشتونی.
وتیشی هێزە ئەمنیەكان تەرمەكانی ڕادەستی پزیشكی دادوەری موسڵ كردووە بۆ ناسینەوەی تەرمەكانیان لەلایەن كەسوكاریانەوە.