ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ نوێنەری یونسێف دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنەوە بۆ بەسڕە تاوتوێ دەكات

  • 16-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پیتەر هوكینز نوێنەری یونسێف لە عێراق باسیان لە ڕەوشی ئاو لەپارێزگای بەسڕە كرد.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: عەلاق لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە پیتەر هوكینز نوێنەری یونسێف لەعێراق و شاندی یاوەری كردووە.
    هەر لەوبەیاننامەیەدا هاتووە هەردوو لا باسی ڕەوشی كەرتی ئاویان لە پارێزگای بەسڕە و باشتركردنی توانای كاری پڕۆژەی ئار زیرۆ كردووە لەڕێی دابینكردنی داینەمۆی تایبەت بۆ زیادكردنی توانای كاركردن و دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنەوە بەڕێژەی 85% بۆ ئەو ناوچانەی بەدەست كەمی ئاوەوە لە پارێزگاكە دەناڵێنن.