بەغداد-ا ه ع
مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ یەكشەممە، داوای باشتركردنی كاری هاوبەش و پەلەكردنی لە نوێكردنەوەی سیستمی فۆڕمی خۆراك كرد.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە٫ ڕایگەیاند: عەلاق لەدیدارێكدا لەگەڵ مەها محەمەد نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق و شاندی یاوەری تاوتوێ میكانیزمی بەرەوپێشبردنی سیستمی فۆڕمی خۆراك و گۆڕینی بە سیستمی فوكس برو بۆ زمانێكی نوێ كە لەگەڵ بەرەوپێشبردنی سیستمی زانیاری بەبەكارهێنانی تەكنەلۆجیا و تەكنیكی نوێ.
هەر لەوبەیاننامەیەدا هاتووە ئامانجی نوێكردنەوەی فۆڕمی خۆڕاك دروستكردنی سیستمی زانیاری پتەوە كە هاوكاری نەهێشتنی ساختەكاری دەكات و سودی هەیە بۆ سەرژمێری راستەقینە و ورد كە دەتوانرێت بۆ مامەڵەی نێوان وەزارەتەكان و دامودەزگاكانی دەوڵەت لەڕێی لینكێكی ئەلكترونی و لەدەست مامەڵەی كاغەز نەجاتمان دەبێت و رێوشوێنەكان ئاسانتر دەكات لەسەر هاوڵاتیان بێ ئەوەی پێویست بە هاتوچۆی فەرمانگەكان هەبێت.