
سلێمانی _ ا ه ع هێزەكانی ئاسایش لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانی هەڵمەتێكی دەستگیركردنی فراوانی دەستپێكردوە لە كاردانەوەی ئەو خۆپیشاندان و نارەزاییانەی داوای ئەنجامدانی چاكسازییان لە هەرێمدا دەكرد. لەوبارەیەوە هێزە ئەمنیەكان لە هەڵمەێكدا لە ناوچەكانی هەڵبجە و شارەزوور و چەمچەماڵ و رانیە و كۆیە دەیان كەسیان دەستگیركردووە و هێزێكی زۆریشیان بڵاوكردوەتەوە. پێشتر زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 18ی كانونی یەكەمی 2017 ەوە خۆپیشاندانیان رێكخست و داوای باشكردنی ئاستی بژێوی و خەرجكردنی موچەكانیان كە ماوەیەكی زۆرە دواكەوتوە دەكرد، خۆپیشاندانەكانیش تەشەنەی كرد و ناوچەیەكی فراوانی گرتەوە و چەندین بارەگای حزبی و دامودەزگای حكومی سوتێنران، هێزە ئەمنیەكانیش دوێنێ سێ شەممە هێزیان بەكارهێنا بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران و لە ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر كوژران و 80ی تریش برینداربوون.
ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی دوادەخات