بەغداد – ا ه ع
دكتۆر ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی كاروباری دەرەوەی مەغریب مونیە بوستە لە دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی ویزاری، داوایكرد باڵیۆزخانەی مەغریب لە بەغداد بكرێتەوە.
جەعفەری لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە تەئكیدیكردەوە عێراق پەرۆشە بۆ پەیوەندیەكی باش لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی، رۆشناییشی خستە سەر گرنگی دانانی میكانیزمێك بۆ ئاسانكاری گەشتكردن و پێدانی فیزا بۆ ئەو عێراقییانەی دەیانەوێت گەشت بۆ مەغریب بكەن.
لای خۆیەوە مونیە بوستە تەئكیدیكردەوە لەسەر كۆبونەوەی لیژنەی باڵا لە داهاتوودا بۆ دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ لە هاوكاری هاوبەش.