ڕاگەیاندنی ئەمنی: لە كردەوەیەكی تیرۆرستی لە قائم سێ هاوڵاتی برینداربوون

ئەمنی
  • 15-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع
    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، برینداربونی سێ هاوڵاتی لە كردەوەیەكی تیرۆرستی ڕاگەیاند، كە لەڕێی ماتۆڕسكلێكەوە،خۆكوژێك هۆڵی یاریەكانی لە قەزای قائم لە پارێزگای ئەنبار كردۆتە ئامانج.
    سەنتەرەكە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە، ڕایگەیاند: دوو لە بریندارەكان چارەسەریان وەرگرتووە و لەنەخۆشخانە چونەتە دەرەوە چونكە برینەكانیان سووكبووە.