بەغداد-ا ه ع
بانكی ڕافیدەین، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند: پێدانی پێشینە بە فەرمانبەرانی دەوڵەت كە موچەكانیان لەوبانكەیە، لەڕێی لقە تایبەتیەكانیەوە دەبێت، لە بەغداد و پارزگاكانیتر.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە، لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە ڕایگەیاند: هەندێك لایەن هەیە پڕوپاگەندەی مامەڵەی پێدانی پێشینە دەكات بۆ فەرمانبەران و خانەنیشینان بەرامبەر وەرگرتنی بڕێك پارە.
بۆیە بانكەكە هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، كە تەنها لایەنی ڕێگە پێدراو كە دەسەڵاتی پێدانی پێشینەی هەیە، لقەكانی بانكەكەیە، لەو بەیاننامەیەشدا هاتووە، داوا لە فەرمانبەران وخانەنیشینان كراوە ئەگەر دەخوازن پێشینە وەربگرن سەردانی لقەكانی بانكەكە بكەن.