عەبادی لەمیانی پێشوازیكردنی لە وەفدێكی دەستەی حەشدی شەعبی: كێشەكانی عێراق كەڵەكەبووە و پێویستە پارێزگاری لە سەركەوتن و دەستكەوتەكان بكەین

  • 14-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع


    دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمرۆ هەینی، تەئكیدیكردەوە گیانفیدایی و سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش، سەری عێراقیان لە ناوچەكە و جیهان بەرزكردەوە، لە هەمانكاتدا ستایشی گیانفیدایی و ئازایەتی هێزە چەكدارەكان و حەشدی شەعبی كرد.


    سەرۆك وەزیران وتیشی كێشەكانی عێراق كەڵەكەبووە لەسەردەمی سیاسەتە شەڕانگێزیەكانی رژێمی پێشوو كە دەرفەتی پێشكەوتنی لەدەستدا لەگەڵ بەهەدەردانی داهاتی عێراق.