تیرۆریستێك لەكاتی بەئامانجكردنی هێزە ئەمنیەكان كوژرا

ئەمنی
  • 14-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    هێزە ئەمنیەكان، ئەمرۆ هەینی، لە بەغداد دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گرت كە دوو بۆمبی چێندراوی تێدا بوو.
    لەوبارەیەوە سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند:" هێزە ئەمنیەكان لە بازگەی بەغداد جدیدە و لەكاتی پشكنینی ئتۆمبێلێك دەستیان بەسەر 2 بۆمبی چێندراودا گرت، لەكاتێكیشدا كە هێزە ئەمنیەكان هەوڵی دەستگیركردنی تیرۆریستێكیان دەدا، ئەو تیرۆریستە هێزە ئەمنیەكانی كردە ئامانج و لە ئاكامدا كوژرا.
    دواتریش هێزە ئەمنیەكان بە بێ زیان ئەو دوو بۆمبەیان تەقاندەوە.