لەندەن – ا ه ع
كارەكانی كۆنگرەی خوێندنی جیهانی بۆ بوژانەوەی عێراق كە باڵیۆزخانەی عێراق لە پایتەختی بەریتانیا رێكیخستوە دەستیپێكرد و تیایدا ژمارەیەك لە زانكۆ حكومی و ئەهلیەكانی عێراق و كەسایەتی ئەكادیمی و سیاسی بەیتانیا بەشدارن.
لەوبارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند دكتۆر عەبدول رەزاق عیسا وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەمیانی وتارێكیدا لە كۆنگرەكە تەئكیدیكردەوە زانكۆكانی عێراق دەتوانن گۆڕانكاری پێویست لە ئیدارەدانی دامەزراوەكاندا بكەن بەو پێیەی كراوەیە بەڕووی سودوەرگرتن لە شارەزایی هەموو لایەك و دەستەبەركردنی كەشێكی گونجاو بۆ خستنەڕووی بۆچون و ئەزمونەكان.