بەغداد - ا ه ع
تەڵال خزەیر زوبەیعی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند: هەتا ئێستا ئەو ئەندامی ئیئتلافی نیشتمانییە، بەسەرۆكایەتی دكتۆر ئەیاد عەلاوی، و لایەنگرانی پارتی مەجدی عێراقی كە زوبەیعی سەرۆكایەتی دەكات، پشتگیری مانەوەی زوبەیعی لەچوارچێوەی ئیئتلافی فراوانی نیشتمانی دەكات، چونكە لەگەڵ ئامانجە گشتیەكانی نیشتمان یەكدەگرێتەوە، بۆ ڕزگاركردنی عێراق لەم قەیرانەی لەچەند ساڵی پێشودا تێیكەوتووە.
زوبەیعی، لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: ئەو ئەندامی پڕۆژەی عەرەبی نییە، و دەركەوتنی ئەم دوایەی لەچوارچێوەی گەشتێكی سیاسی بووە لە هەولێر لەگەڵ چەند نوێنەر و سەركردەی كوتلەكان بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە پێشهاتە سیاسیەكان.
وتیشی، لەبەردەم خودا و دەنگدەرانیدا بەڵێنی داوەكە دووربێت لەپڕۆژەی تائیفی و مەزهەبی و نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەكانی هەموو عێراقییەكان دەكات.