بەغداد – ا ه ع
كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی وشكانی، ئەمڕۆ هەینی، دەستیان كردوە بە گواستنەوەی بۆڕیەكانی ئاو لە شوێنی وێستگەی(ار-زیڕو) بۆ ناوچەیەكی نزیك شاری وەرزشی كە دەكەوێتە لای خۆرهەڵاتی شەت عەرەب.
عیماد عەبدرزاق ئەسەدی بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: ئەم هەنگاوە لەسەر ڕێنمایەكانی سەرۆك وەزیران و كازم فنجان حەمامی وەزیری گواستنەوە جێبەجێ دەكرێت، بۆ پەلەكردن لەجێبەجێكردنی پڕۆژەی دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنەوە بۆ شاری(قبلە) كە زۆرترین ڕێژەی دانشتوانی تێدایە لەبەسڕە.
وتیشی ئەم پڕۆسەیە لەچوارچێوەی دروست بونی هەستی نەتەوایەتی و مرۆڤایەتییە كە وامان لێ دەكات ئەوە بە پێویست بزانین كە دەبێت هەموان لەگەڵ هاوڵاتیانی بەسڕە بین بۆ ئەوەی لەدەردەسەریەكانیان كەمبكەینەوە.