بەغداد – ا ه ع
وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی پڕۆژەیەكی بەپەلەی بۆ پاڵپشتی لە سەقامگیری و خۆڕاگری لە عێراق ڕاگەیاند.
محەمەد شەیاع سودانی، لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند: ئەوسەركەوتنە مەزنەی عێراق بەسەر داعشدا بەدەستی هێناوە پێویستی بەجوڵانەوەیەكی خێرایە بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی مرۆیی هەیە، بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی سەقامگیری و بەدەست هێنانی یەكترقبوڵكردن لەسەر ئاستی تاك و كۆمەڵگا لەوناوچانەدا.
وتیشی، وەزارەت هەوڵی پێشكەشكردنی پاڵپشتی و هاوكاری بەپەلە دەدات بۆ خێزانە گەڕاوەكان وهەوڵ دەدات هەلی كار و بەدەست هێنانی بژێوی ژیانیان بۆ دابینبكات.
ڕونیشیكردەوە، پڕۆژەكە هاوكار دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی تۆماری نیشتمانی و پتەوكردنی ژێرخان بۆ لێكۆڵەرە كۆمەڵایەتیەكان بۆ بەرفراوانكردنی ئەم بەرنامەیەی ئێستا، بۆ ئاڵوگۆڕی دراوی، بۆ كەمكردنەوەی هەژاری لە كۆمەڵگادا.