كەربەلا – ا ه ع
مەرجەعی ئاینی داوا دەكات لەناو كۆمەڵگادا هەست بە بەرپرسیاریەتی تاك و بەكۆمەڵ بكرێت.
شیخ عەبد مەهدی نوێنەری مەرجەعی ئاینی لە گوتاری نوێژی هەینیدا ڕایگەیاند: پێویستە پابەند بین بە چاكسازیی و شێوێنكەوتوانی پەیڕەوی ئیمامی حوسێن(سڵاوی خوای لێبێت) ، و تەئكیدیشی لەسەر گرنگی فێربوون و زانست كردەوە بۆ بەرەوپێشچونی میللەت و بەدەست هێنانی چاكسازی.
كەربەلای ووتیشی، دەبێت پشت ببەستین بە تاقیكردنەوەی جوڵانەوە چاكسازیەكان لەمێژوی كۆن ونوێ و بگەڕێینەوە بۆ كەسانی خاوەن زانست و زانین بۆ بەدەست هێنانی چاكسازی.