لە ئەنبار هێزە ئەمنیەكان دوو تۆمەتبار دەستگیردەكەن و دەستیش بەسەر برێك تەقەمەنیدا دەگرن

  • 14-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرگرتنی دوو تۆمەت بار و دەستگرتن بەسەر بڕێك تەقەمەنی لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
    لای خۆیەوە یەحیا رەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند هێزە ئەمنیەكان لە فەرماندەیی جزیرە بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری دەستی بەسەر پشتێنێكی بۆمبرێژكراودا گرت لە شەقامی ئەتیبا-ی قەزای قائیم-ی سەر بە پارێزگای ئەنبار و دواتر پوچەڵكرایەوە.
    وتیشی هێزە ئەمنیەكان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین دەستیان بەسەر بۆمبێكی چێندراودا گرت و لە قەزای دوجەیلیش دوو تۆمەتبار دەستگیركران.