بەغدا – ا ه ع ئەمرۆ سێ شەممە ئەمانەتی بەغداد ئاهەنگێكی بەبۆنەی ( رۆژی بەغدا) لە باخچەی تەلاری قیشلیەی مێژوویی ساز كرد. لە ئاهنگەكەدا پەیكەری 20 كەسایەتی نمایشكران كە شوێندەستیان بە بواری رۆشنبیری و زانست و سیاسەتەوە دیارە و بونەتە ناسنامەی بەغدا، كە برینیتن لە ( زەهاوی، مەعروف رەسافی، جەواهیری، لەمیعە عەباس، مەلا عەبود كەرخی، نازك مەلائیكە، نوری سابت، جواد سلیم، محەمەد قبەنجی، عەباس جەمیل، عەفیفە ئەسكەندەر، عەزیز عەلی، عەلی وەردی، حەقی شبلی، سوعاد عەتار، شێخ جەلال حەنەفی). ئەوەی ئاهەنگەكەی ئەم ساڵ جیادەكاتەوە كە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانەوە چاودێربی دەكرێت، ئەوەیە كە هاوكاتە لەگەڵ سەركەوتنەكانی عێراق بەسەر تیرۆریستانی داعشدا.