لەهەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا تاوانبارێك دەستگیر دەكرێت و دەست بەسەر بڕێك چەك و تەقەمەنیدا لە چەند گوندێكی كەركوكدا گیرا

ئەمنی
  • 13-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع
    وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ پێنج شەممە، دەستگیركردنی تاوانبارێك و دۆزینەوەی چەك و تەقەمەنی لەچەند گوندێكی كەركوك لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا ڕاگەیاند. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: كەرتی پۆلیسی فیدڕاڵی و لەچوارچێوەی ئۆپەڕاسیونەكانی پارێزگای كەركوك هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی فراوانی دەست پێكردووە و تیرۆرستێكی داواكراویان بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراوبووە دەستگیر كرا و دەست بەسەر ودوو چەكی كڵاشنكۆفدا گیرا هەروەها دەست بەسەر مۆڵگەیەكدا گیرا كە چەكی لەجۆری قازیفەی 20ملم كە دروستكراوی ناوخۆییە و 3موشەكی كاتیوشا و حەشوەی موشەكی قازیفەش دۆزرانەوە.
    وتیشی چەك و تەقەمەنیەكان بەپێی پێویست مامەڵەیان لەگەڵداكرا، ئەو هەڵمەتەش گوندەكانی كبروك و كودیلە و دویزات و یونس حمادی و حەلوات و غابات شناغە و دركە عەرەب و جرد و ئابار بای حەسەنی باكور و سیبران و ئیفتخارات و زنقرو حتین و سعێدی و برنو و عبوشیە و حمزەی خواروی گرتۆتەوە.