هەولێر – ا ه ع
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بڕیاریدا، تەنها كەسانی پلە یەك و دوو بۆیان هەیە پەڕەی دەنگدان بۆ ئەو دەنگدەرانە پڕبكەنەوە كە خاوەن پێداویستی تایبەتن یاخود خوێنەواریان نییە.
بەپێی رێنماییەكە دایك و باوك دەتوانن دەنگ بۆ كوڕ و كچی خۆیان بدەن و بە پێچەوانەوەشەوە.
هەروەها خوشك و برا دەتوانن دەنگ بۆ یەكتری بدەن و كوڕەزاش دەتوانێت دەنگ بدات، بۆ باپیر و نەنكی.