بەغدا – ا ه ع ئەمرۆ سێ شەممە وەزارەتی كشتوكاڵ لەگەڵ وەفدێكی باڵیۆزحانەی ئەمریكا لە بەغدا كۆبۆوە و تاوتوێی هاوكاری نێوان هەر دوو وڵاتیان لە بواری كشتوكاڵدا كرد. وەزارەتی كشتوكاڵ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایدەگەیەنێت وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵ لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كۆبۆوە و تاوتوێی رێگەكانی بەروپێشبردنی هاریكاری نێوان هەر دوو وڵاتیان لە بواری كشتوكاڵدا كردووە، لە میانی كۆبونەوەكەشدا رێگەكانی بەروپێشبردنی پەیوەندیەكان لە بوارەكانی كشتوكاڵ و سامانی ئاژەڵی گفتوگۆی لەبارەوە كراوە هەروەها تەئكید كراوەتەوە لەسەر پێویستی پەیرەوكردنی پیًوەرە جیهانییەكان لە هاوردەكردنی ئاژەڵدا. لای خۆیەوە وەفدی باڵیۆزخانەی ئەمریكا خۆشحاڵی خۆیان پیشانداوە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئاستی هاریكاری نێوان هەر دوو وڵات لە بواری كشتوكاڵدا.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات