كەركوك – ا ه ع
لە پرۆسەیەكی سەربازی هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی، ئەمرۆ چوار شەممە، لە پارێزگای كەركوك تیرۆریستێك كە تێوەگلاوە لە كردەوە تیرۆریستیەكان دەستگیر كرا و لە چەند ناوچەیەكی جیاجیاش دەست بەسەر چەك و تەقەمەنیدا گیرا.
لای خۆیەوە سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی هەڵمەتێكی گەڕان پكنیندا لە ناوچە و گوندەكانی (دویزات – یونس حەمادی – حەلوات – غابات شناغە – دركە عەرەب – جەرد –بای حەسەن – سبیران – نەفتخانە – زەنقەر – حەتین – سەعدی برنو – عبوشە – حەمزە) ئەنجامدا و تیرۆریستێكیان دەستگیر كرد و دەستیشیان بەسەر بڕێك چەك و تەقەمەنیدا گرت.