بەغداد-ا ه ع
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئیئتلافی نەسڕ، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: پڕۆژەكەیان ڕزگاركەرە و بۆ ئەوەیە كە وڵات زەرەرمەندی سیاسەتی ئەقلیمی و نێودەوڵەتی نەبێت.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە هاتووە، نەسڕ تێڕوانین و پڕۆژەی چاكسازی و گەشەكردن و خزمەتی پێیە كە دەتوانێت وڵات بخاتە سەر ڕێڕەوی سەقامگیری و گەشەكردن، ڕوونیشی كردۆتەوە، حەیدەر عەبادی تاقە بەربژاری لیستی نەسڕە بۆ سەرۆكایەتی وەزیران، و لەمەوپێش سەركەوتووبووە لە ئیدارەدانی عێراق لەكاتی شەڕوئاشتیدا، لەئابوری وڵاتیشدا ڕۆڵێكی كاریگەری هەبووە و دەتوانێت خزمەتگوزاری بۆ عێراق دابین بكات وسەقامگیری بۆ دابین بكات و بەرژەوەندیە باڵاكانی عێراقیش بپارێزێت.
ئیئتلافی نەسڕ داوای لەسەرجەم هێزە سیاسیەكان كرد تێكەڵی پڕۆژەی نیشتمانی بن دوور لە پشك پشكێنەو سیاسەتی ئەقلیمی و نێودەوڵەتی بەشێوەیەك حوكمەتی دامەزراوەیی جێگیر بكرێت و دەسەڵات دەسەڵاتی خزمەتكردن بێت و وڵاتیش ئازاد بێت.