فوئاد مەعسوم ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستیەكەی سەڵاحەدین دەكات

  • 12-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار بە توندیی پەلامارە تێرۆریستییەكەی پارێزگای سەلاحەددینی ئیدانە كرد كە ئۆتۆمبیلێكی بۆمب رێژكراو لە بەردەم رێستۆرانتێكی گەشتیارییدا لە سەر رێی تكریت - بێجی تەقییەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەك هاوڵاتیی بێ دیفاع بونە قوربانیی.
    لە بەیانەكەدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند ئەو دەست درێژییە قێزەونانە ورەی گەلەكەمان زیاتر دەكات بۆ چڕ‌كردنەوەی هەوڵەكانی بە ئامانجی لەناوبردنی تێرۆریستە پەرتەوازە بوەكان بە یەكجارەكیی لە هەمو جێگەیەكدا، ئەو پەلامارانەش بە بێ سزای هەرچی خێرا و داپەروەرانە تێپەڕ‌ نابێت.