بەغداد – ا ه ع
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: دەستتێوەرنەدانی عێراق لەكاروباری ناوخۆی وڵاتانی تر بۆتە هۆی پێشكەوتنی بەرچاوی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان لەگەڵ عێراقدا لە چوار ساڵی ڕابردوودا لەسەر ئاستی كرانەوەی عێراق لەسەرڕووی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان.
وتیشی ئاستی ڕێزگرتنی ئەو وڵاتانە لە سەربەخۆیی بڕیاری عێراقی و خۆ ڕادەستنەكردنی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هیچ لایەك كاریگەری زۆری هەبووە.
سەعەد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: عێراق خۆی بەدوور گرتووە لە دەستێوەردانی سیاسی چونكە ئەمە لەبەرژەوەنی وڵاتدایە، ڕونیشیكردەوە، حكومەتی عێراق بۆ هەموو وڵاتانی ئاشكرا كردووە كە پەیوەندی لەگەڵیانادا لەسەر بنەمای هاوسەنگیە، و لەسەر تێڕوانین و پەیوەندی هاوبەش بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئاستەنگەكان بنیاتنراوە ئەگەر ئەمنی یاخود بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكی ئابوری و بازرگانی بێت.
حەدیسی وتیشی، هەڵوێستی ئێستای عێراق جێی تێگەیشتنە لەلای زۆربەی وڵاتان ئەمەش بۆتە بنەمای كرانەوەی وڵات لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و ناوچەكە و وڵاتانی دەوروبەر لەهەموو بوارەكاندا لەوانە وەبەرهێنان و پاڵپشتی حكومەت لەبواری خزمەتگوزاریدا.