بەغداد – ا ه ع
دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشداری خۆی لە پلانی ئەمنی سەردانی ملیۆنی عاشورا ڕاگەیاند.
لوا عەلی حەمدانی كە فەرماندەیەكی حەشدی شەعبییە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: هێزەكانی حەشدی شەعبی بەشداری پلانی ئەمنی بۆ پاراستنی سەردانیكەرانی ملیۆنی 10ی مانگی موحەرەم دەكەن.
وتیشی بەپێی پلانەكە هێزەكانی حەشد لە 6پارێزگا بونیان دەبێت كە پارێزگاكانی( كەربەلا و نەجەف و بابل و دیوانیە و موسەنا و واست)ە.