بەغداد - ا ه ع
دادگای باڵای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوی خشاندەوە بەو تانانەدا كە باس لە نادەستوری هەندێك مادە دەكات لە یاساكانی كۆمپانیای نیشتمانی نەوت ژمارە 4ی ساڵی 2018 وبڕیاریدا دانشتنەكە بۆ سێی مانگی داهاتوو دوابخات.
ئەیاس سامۆك وتەبێژی فەرمی دادگاكە بۆ ئاژانشی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند:دادگای باڵای فیدڕاڵی دانشتنەكەی بەسەرۆكایەتی مدحەت مەحمود و ئامادەبونی هەموو دادوەرەكان سازكردوە،و چاوی خشاندووە بە تانەكانی یاسای كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراقی ژمارە 4ی ساڵی 2018 دا. سامۆك وتیشی ئەو تانانە مادەكانی(۳و٤و٦و۸و۱۲و۱٦و۱۷)لەو یاسایە دەگرێتەوە.
وتیشی، دادگا بڕیاریداوە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری نەوت بانگهێشت بكات چونكە ئەم بابەتە پێویستی بە ڕونكردنەوە هەیە، بۆ ئەوەی یەكلایی بكرێتەوە و لەسەر ڕۆشنایی ئەم بڕیارە دانشتنەكە بۆ سێی مانگی داهاتوو دواخرا.