بەغداد – ا ه ع
دەستەی باڵای حەج و عوممرە، گەڕاندنەوەی هەموو حاجیە عێراقیەكانی ڕاگەیاند
حەسەن فەهەد كەنانی وتەبێژی فەرمی دەستەكە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، دەستەكە كاری گەڕاندنەوەی بە نیشتنەوەی دواین فڕۆكە لە فڕۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی كە 390حاجی بوون كۆتای پێهێنا.
وتیشی،دەستەكە 69 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی جەدە و مەدینەی منەوەرە بۆفڕۆكەخانە عێراقییەكان لە ماوەی 16ڕۆژ گەڕێندراونەتەوە.