بەغداد_ ا ه ع
مەحمود حەیالی وەزیری بەرگری, ئەمڕۆ سێشەممە, لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە فەریقی یەكەم زوبێر مەحمود حەیات دەستەی ئەركانی هاوبەشی پاكستان كرد.
لە بەیاننامەیەكدا كە لە وەزارەتی بەرگری دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیە(ا ه ع) كەوتووە هاتووە, لە دیدارێكدا حەیالی تەئكیدیكردوتەوە عێراق شەڕی تیرۆری بۆ ئاشتی جیهان كردووە و قوربانی داوەو بەخوێنی شەهیدە قارەمان و بریندارەكان سەركەوتنمان بەدەست هێناوە و داوای كرد خوا سەبوری كەس و كاریان بدات.
وتیشی عێراق سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا بەڵام لە سەركەوتن گرنگتر, پاراستنەیەتی ئەمەش بەهەوڵ و ماندوبونی هەواڵگری بەدەست دێت, چونكە شەڕی داهاتومان شەڕی هەواڵگریە, ئێمە هەنگاوێكی گەورەمان ناوە, لە ڕێگەی هاوكاری گەلەكەمان لەگەڵ هێزە چەكدارەكانمان.
لای خۆشیەوە, فەریقی یەكەم زوبێر مەحمود حەیات تەئكیدی لەسەر پێویستی هاوكاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردەوە بۆ نەهێشتن و بن بڕكردنی تیرۆر , و ڕایگەیاند پاكستانیش هەنگاوی گەورەی دژی شەڕی تیرۆر ناوە و ئامادەیە هاوكاری عێراق بكات لەهەموو بوارەكان بەتایبەت ڕاهێنان و پڕچەككردن و گۆڕینەوەی شارەزایی و پسپۆری.