بەغداد_ا ه ع
محەمەد شەیاع سودانی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی, ئەمڕۆ سێشەممە, سەردانەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و شاندی یاوەری لە وەزریرە پەیوەندیدارەكان بۆ پارێزگای بەسڕە بە بەرهەمدار و گرنگ وەسفكرد و وتی ئەم سەردانە ڕۆتینی كەمكردەوە, و ڕاستەوخۆ وەفدەكە ئاگاداری كێشەكان بوون .
سودانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیە( ا ه ع) ڕایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەفدی یاوەری گوێیان بۆ داواكاری هاوڵاتییان گرت, پێش ئەوەی بەرەو وێستگەكان بچێت و لە نزبیكەوە كێشەی وێستگەی شیرینكردنی ئاو ببینێت, و تەئكیدیكردەوە وەزارەتی نەوت ئەركی نۆژەنكردنەوە و دووبارە بەكار خستنەوەی سێ وێستگەی شیرینكردنی ئاوی گرتۆتە ئەستۆ كە وێستگەی (برازعیە و ئەبی خسێب و شەت عرەب)ەو بەهاوكاری كۆمپانیا بیانیەكانی نەوت كە لە چوارچێوەی گرێبەستەكانی نەوت لەوێن, و ماوەی دوو مانگ بۆ چوار مانگ دانراوە بۆ ئەوەی كێشەی كەم ئاوی یاخود ئاوی شیرین نەمێنێت.