نەینەوا_ ا ه ع
لوا ڕوكن جاسم خەلیفە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوا, ئەمڕۆ سێشەممە, گەڕاندنەوەی 150 خێزانی ئاوارەی لە سوریاوە بۆ ناحیەی ڕەبیعە كە دەكەوێتە دوری 135 كیلومەتر لە باكوری خۆرئاوای موسڵ ڕاگەیاند.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیە(ا ه ع) خەلیفە ڕایگەیاند:150 خێزانی ئاوارەی ناحیەی ڕەبیعە, ئەمڕۆ هاتونەتە ناو خاكی عێراقەوە دوای ئەوەی پشكنینی ئەمنییان لە پارێزگای نەینەوا كە سەنتەرەكەی موسڵە بۆ كراوە.
وتیشی خێزانەكان لە ڕێگەی پاسەوە كە وەزارەتی گواستنەوە بەهاوكاری ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوا بۆ دابینكردنی پاراستنی ئەمنی دابینكراوە چونەتە ناو ماڵەكانیان دوای ئەوەی تەواوی خزمەتگوزاریەكانیان لە ناحیەكە بۆ دابینكراوە.