بەسڕە – نێردراوی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق
كەمێك پێش ئێستا خۆپیشاندانی ئاشتیانەی دانیشتوانی بەسڕە بۆ داواكردنی خزمەتگوزاری دەستیپێكرد.
لەوبارەیەوە نێردراوی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق بۆ بەسڕە ڕایگەیاند خۆپیشاندانی ئاشتیانەی دانیشتوانی بەسڕە لە گۆڕەپانی عەروسە بە ناونیشانی خۆپیشاندانی داواكاری شەهیدانی خزمەتگوزاری دەستیپێكرد.
پێشتریش موجاهید ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق هەر دوو پەیامنێری جەنگی حەیدەر شەكور و غەیس تەلالی ڕەوانەی بەسڕە كردبوو بۆ ڕوماڵكردنی خۆپیشاندانەكان و گەیاندنی دەنگیان بۆ هەردوو حكومەتی ناوەندی و خۆجێیی لەگەڵ بلۆككردنی كارەكانی نوسینگەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لە بەسڕە بەهۆی شكستیان لە روماڵكردنی خۆپیشاندەكانی بەسڕە و گەیاندنی دەنگیان بۆ بەرپرسان.