یۆنسكۆ 10 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی زانكۆی موسڵ تەرخان دەكات

  • 11-09-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا _ ا ه ع
    دكتۆر موزاحم خەیات سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتوەكانی موسڵ، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند: بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی زانكۆی موسڵ بەتەواوی تەرخان كراوە.
    خەیات لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) ئاشكرایكرد: لە كۆنگرەی پاریس كە لەم دوایانەدا سازكرا یونسكو بڕی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی زانكۆی موسڵ بەتەواوەتی تەرخانكردووە, كەكۆلێژەكانی ئاداب و زانست و دیراساتی (ئیستشراقی) و تاقیگەكان دەگرێتەوە.
    وتیشی: پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی زانكۆكە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەست پێ دەكات بە بەشداری كۆمپانیا بیانی و ناوخۆیەكان.