بەغداد - ا ه ع
دەستەی گشتی گومرگەكان، ئەمڕۆ سێشەممە، گەشتیارێكی بیانی دەستگیر كرد كە هەوڵیدا مادەی هۆشبەر لەجۆری هیرۆین و بە بڕی 5كیلو گرام لەڕێی دەروازەی سنوری شەلامجە بهێنێتە ناو عێراق.
جەعفەر كومڕ بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی دەسەتەكە لە لێدوانێكی تایبەتدابۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند: پۆلیسی گومرگ و مەفرەزەی (k9) لە سەنتەری گومرگی شەلامجەی سنوری لە پارێزگای بەسڕە ئەمڕۆ توانیان گەشتیارێكی بیانی دەستگیر بكەن.
وتیشی ئەم هەڵمەتە لەچوارچێوەی ئەو پشكنینە توندە دێت كە دەسەی گشتی گومرگەكان دایڕشتووە و تا ئێستاش چەندین هەوڵی لەو شێوەیە پوچەڵكراوەتەوە، دەستەكە ڕووبەڕوی هەر هەوڵێكی لەو جۆرە دەبێتەوە.