نەجەف – ا ه ع
حكومەتی خۆجێیی نەجەف، ئەمرۆ سێ شەممە، دەستی كرد بە جێبەجێكردنی پلانێكی ئەمنی تایبەت بە مانگی محەرەم، تەئكیدیش دەكاتەوە رێوشوێنە ئەمنیەكان لەو پارێزگایە تا دوای زیارەتی چلەی ماتەمینی بەردەوام دەبێت.
لای خۆیەوە لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند هێزە ئەمنیەكان دەستیان كردووە بە جێبەجێكردنی پلانێكی ئەمنی تایبەت بە دە رۆژی یەكەمی مانگی محەرەم و رونیشیكردەوە تەواوی كەرتەكانی هێزە ئەمنیەكان لە جێبەجێكردنی پلانەكەدا بەردەوام دەبن.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد