بەغدا – ا ه ع ئەمرۆ سێ شەممە فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لە كۆشكی ئاشتی لە بەغدا كارنامەی عەبدولعەزیز بن خالید باڵیۆزی نوێی سعودیەی لە عێراق وەرگرت. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، سەرۆكایەتی كۆمار رایدەگەیەنێت لەمیانی وەرگرتنی كارنامەی باڵیۆزی نوێی سعودیە، فوئاد مەعسوم رایگەیاندووە عێراق خوازیاری پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و ریازە لەبوارە جۆراوجۆرەكاندا بەجۆرێك لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا بێت و پارێزگاری لە پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەكەدا بكات رونیشیكردەوە هەر دوو باڵیۆزی سعودیە لە بەغدا و باڵیۆزی عێراق لە ریاز دەتوانن لەوبوارەدا رۆڵی گرنگیان هەبێت. سەرۆك كۆمار تەئكیدیشیكردوەتەوە لەسەر گرنگی بوارەكانی ئابوری و ئەمنی بەتایبەت لە بواری روبەروبوونەوەی تیرۆر، وتیشی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ رۆڵی دەبێت لە پاراستنی ناوچەكە لە فیكری توندەڕوی و كردەوە تیرۆریستیەكان.