بەسڕە – ا ه ع
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە، داوای كرد لیژنە لە هاوڵاتیانی بەسڕە لە عەشیڕەت و خۆپیشاندەرەكان پێكبهێنریت بۆ چاودیریكردنی دۆسەی خزمەتگوزاریەكان و جێبەجێكردنی پڕۆژە و دەست نیشانكردنی هەڵە و كەموكورتیەكان و گەندەڵیەكان لەو پارێزگایە.
عەبادی:لەمیانەی كۆبونەوەی لەگەڵ شێخ و كەسەدیارەكانی عەشیرەتەكانی بەسڕە ڕایگەیاند: كێشە لە ئاودا هەیە بەهۆی سوێری دەریای عەرەب بەڵام چارەسەر و پڕۆژە هەیە كەدەستمان پێكردووە.
وتیشی عێراق وڵاتێكی دیموكراتیە و ئازادی خۆپیشاندان و دەربڕینی بیروبۆچون هەیە.