بەغدا – ا ه ع بەرێوەبەرێتی هەواڵگری سەربازی ئەمرۆ سێ شەممە رایگەیاند لەشاری موسڵ توانیویانە دەستبەسەر كارگەیەكی دروستكردن تەقەمەنیدا بگرن. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێدراوە، بەرێوەبەرێتی هەواڵگری سەربازی رایدەگەیەنێت فیرقەی 15ی سەر بە هێزەكانیان دوای وەرگرتنی زانیای وردی هەواڵگری لەگەرەكی سەعد-ی قەزای تەلەعفەر توانیویەتی دەست بەسەر كارگەیەكی دروستكردنی تەقەمەنیدا بگرێت كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بۆ دروستكردنی تەقەمەنی بەكارهێنراوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە لەناو ئەو كارگەیەدادەست بەسەر چەندین ئامێردا گیراوە كە تایبەتە بەدروستكردنی تەقەمەنی كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بۆ مەبەستی كردەوەی تیرۆریستی دژی هێزە ئەمنیەكان بەكاریانهێناوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە