بەغداد - ا ه ع
دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لەگەڵ پارێزگای بەسڕە و سەرۆكی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایە و ژمارەیەك بەرپرسی خۆجێیی و تیمی وزاری لەشاری بەسڕە كۆبۆوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە هاتووە، كێشەی خزمەتگوزاریەكان بەتایبەتی دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنەوە تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە بوو.
عەبادی تەئكیدی كردۆتەوە ئامانجی سەردانەكەی لەنزیكەوە ئاگاداربونە لەڕەوشی بەسڕە و خزمەتگوزاریەكان و جێگری پارێزگاكەیە، دووبارە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایە بۆ پارێزگاكە، هەروەها بەدواداچونە بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی كە ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بەو پارێزگایە دەریكردوون.