كەرتەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی، ئەمڕۆ دووشەممە، توانیان دوو تیرۆریست دەستگیر بكن كە بەپێی مادەی4تیرۆر داواكراوبوون.
عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە، ڕایگەیاند: كەرتەكانی پۆلیسی ناوەندی لەچوارچێوەی هەڵمەتەكانیدا لە كەركوك هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی لە ناوچە و گوندەكانی (كودیلە و دویزات و جاربردان و شریرە و موجەمەع زیقار) ئەنجامداو و لەو هەڵمەتەشدا دوو تیرۆرستی داواكراو بە پێی مادەی 4ی تیرۆر دەستگیر كران ودەست بەسەر موشەكێكی ڕاجیمە دا گیراوە.
وتیشی:هێزە ئەمنیەكان دەستیان بەسەر بۆمبێكی چێندراودا گرتووە كە لە باڵەخانەیەكی تەواونەكرودا دانرابوو، هەروەها 7بۆمبی چێنراویان پوچەڵكردەوە و 3مۆڵگەی تیرۆرستان و دوو تونێلیانیان لەناوبردووە.