بەغداد – ا ه ع
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، ئەمرۆ دوو شەممە، ڕایگەیاند ژمارەیەك ئاوارە لە كەمپەكانی توركیاوە گەڕاونەتەوە وڵات.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ڕایگەیاند: 217 ئاوارەی عێراقی لە رێی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە لە كەمپی ئەمدە-ی توركیاوە گەڕونەتەوە وڵات.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە وەزارەتەكەیان بە هاوكاری حكومەتی توركیا بەردەوامە لە گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان.