بەغدا – ا ه ع جەباری لعێبی وەزری نەوت ئەمرۆ سێ شەممە لەگەڵ سیریل جان نون باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق كۆبوە و تاوتوێی رێگەكانی پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان بەغدا و بەرلینیان كرد لە بواری وزەدا. لەوبارەیەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتوە وەزیری نەوت تەئكید لەسەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و ئەڵمانیا دەكاتەوە بە تایبەت لە بواری نەوتدا، داواشی لە كۆمپانیا ئەڵمانیەكان كرد كە لەبوارەكانی نەوت و غازدا كاردەكەن هاوبەشی پرۆژەكانی پێشخستنی كەرتی نەوت و غاز لە عێراقدا بكەن. لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق ئامادەیی كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ هاوكاریكردن و بەشداربوون لەسەر گەشەپێدان و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوو وڵات.