وەزیری پەروەردە: 1394 فەرمانبەری پەروەردە لەنەینەوا هیچ كێشەیەكی ئەمنییان نەبووە و دەستبەجێ موچەكانیان دابەشدەكرێت

ئەمنی
  • 9-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    دكتۆر محەمەد ئیقبال عومەر وەزیری پەروەردە، ئەمرۆ یەك شەممە، ڕایگەیاند ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دەریخستوە كە هەڵوێستی (1394) فەرمانبەری پەروەردە لە نەینەوا هیچ كێشەیەكی ئەمنیان نەبووە و مانگی ڕابردوو دەستیان بە دەوامی خۆیان كردوەتەوە.
    ئیقبال لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ئاشكریایكرد موچەی ئەو فەرمانبەرانە بەزوترین كات دەدرێت، خۆشی ڕاستەوخۆ چاودێری ئەو دۆسێیە دەكات تا تەواودەكرێت، موچەكانیشیان ئەگەر بكەوێتە رۆژانی پشوەوە هەر دەبەشیدەكەن.