بەغداد – ا ه ع
جەبار لعێبی وەزیری نەوت لەمیانی دیدارێكی لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان، ئەمرۆ یەك شەممە، تەئكیدیكردەوە روداوەكانی بەسڕە تێدەپەرێت و كۆتاییدێت بە هەوڵی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، جەختیشی كردەوە روداوەكانی ئەم دواییەی پارێزگای بەسڕە كاریگەرییان لەسەر پرۆسەی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت نەبووە و ئەو پرۆسەیە وەك مانگەكانی ڕابردوو بەردەوامە.
لعێبی لەو دیدارەدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ئامادەی بوو ڕایگەیاند رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی ئەو عێراقی و بیانیانەی لە كێڵگە نەوتییەكاندا كاردەكەن لەو دوخە ئەمنیەی لە چەند رۆژی ڕابردودا دروستببو.