بەغداد - ا ه ع
نوری مالكی جێگری سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەگەڵ ماكسیم ماكسیموف بالیۆزی كۆماری روسیای یەكگرتوو لە عێراق هاوكاری هەردوو لا و بەرەو پێشبردنی پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاكاندا تاوتوێكرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە لەنوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆك كۆمار دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە هاتووە، مالكی لەنوسینگەی فەرمی خۆی چاویكەوتووە بە ماكسیم ماكسیموف باڵیۆزی كۆماری روسیای یەكگرتوو لە عێراق، لەودیدارەشدا باسی هاوكاری و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات كراوە لەهەموو بوارەكاندا.
هەروەها باسی پێشهات و ڕەوشی سیاسی و ئەمنی ناوچەكە و جیهان كراوە هەروەها باسی لوتكەی تارانیش كرا كە بەم دوایانە بەئامادەبونی هەرسێ سەرۆكی ئێران و روسیا و توركیا بەڕێوەچوو.
لای خۆیەوە مالكی تەئكیدی لە جێگیربوونی ڕەوشی ناوچەكە كردۆتەوە كەتوشی نالەباری بوون وڕایگەیاند چارەسەری سیاسی لەڕێی دانوستان و وتوێژدەبێت، ئاشكراشی كرد لە ئێستادا ڕەوشی عێراق پێویستی بە پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز هەیە كە بتوانێت خواستەكانی گەلی عێراق جێبەجێ بكات.