بەغدا – ا ه ع كەریم تمیمی وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئەمرۆ دوو شەممە رایگەیاند كۆمسیۆن داوای لە ئەنجومەنی وەزیران كردوە وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایانە دیاریبكات كە لە چوارچێوەی هیچ هەرێمێكدا رێكنەخراون لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كە بڕیارە لە 12/5/2018 ئەنجامبدرێت. تمیمی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) وتیشی ئەو داوایە پشت بەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ژمارە 36 لە ساڵی 2008 دەبەستێت كە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایانەی لەچوارچێوەی هیچ هەرێمێكدا رێكنەخراون لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیراندایە.